University of Raparin Logo

‎خوێندكارێكی زانكۆی راپە‌رین لە‌ پرۆگرامی پێگە‌یاندنی كچانی سە‌ركردە‌ نوێنە‌رایە‌تی زانكۆی ڕاپە‌رینی كرد.

چاپکردن ئیمەیڵ

‎گلێنە علی احمد خوێندکاری قۆناغی چواری بەشی باخچەی ساوایان،

‎لە مانگی شوباتی ئەم ساڵدا بەشداری پرۆگرامی پێگەیاندنی کچانی سەرکردەی کرد، کە تاکە خوێندکار بوو لە زانکۆی ڕاپەڕین بەشداربو و راستە‌وخۆ نوێنەرایەتی زانکۆکەی دە‌كرد.

‎پڕۆگرامەکە لەلایەن م.نیاز بە‌رێوە‌بە‌ری سەنتەری گەشەپێدان بۆ کاری زانکۆی گەرمیان سە‌رپە‌رشتی دە‌كرا بە‌ ھە‌ماھە‌نگی رێكخراوی (ھاورێیە‌تی نێودە‌وڵە‌تی سویدی- لقی كوردستان)، بە بەشداری زیاتر لە ٢٧٠ کچە خوێندکار لەسەرتاسەری هەرێم، زیاتر لە‌ ١٧ زانکۆ بەشداری ئەم پڕۆگرامە بوون و زانکۆی ڕاپەڕینیش یەکێک بوو لەو زانکۆیانە.

‎ناوەڕۆکی پڕۆگرامەکە بریتی بوو لە راهێنان و ڕێنماییکردن و هاوباشیکردنی ئەزموونی بوون بە سەرکردەی کۆمەڵێک خاتوونی سەرکردە لە بوارە جیاوازاکاندا کە بە درێژایی پرۆگرامەکە لە ماوەی ٤ هەفتە لەگەڵمان بوون ئەمەش لە پێناو هاندانی خانمان و نیشان دانی تواناکانیان لە بوارە جیاجیاکاندا هاوشانی پیاوان و هەنگاونان بەرەو سەرکردە بوون.