زیاتر لە (١٠٠) سەرچاوەی زانستی و ئەدەبی بە کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی ڕاپەڕین بەخشرا
ئەمڕۆ سێشەممە ٢ ی ئابی ٢٠٢٢، مامۆستای زانست دۆست (صلاح محمد خدر) مامۆستای لە قوتابخانەی بیتوێنی بنەڕەتی لەشاری ڕانیە، لە کارێکی زانستخوازیدا زیاتر لە (١٠٠) کتێب و سەرچاوەی زانستی و ئەدەبی بە زمانی کوردی و عەرەبی بە کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی ڕاپەڕین بەخشی.
هەروەک ئامانجی مامۆستا صلاح لە بەخشینی سەرچاوەکان، وەک کارێکی زانست دۆستی لە پێناو دەوڵەمەندکردنی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی ڕاپەڕین بەسەرچاوەی زانستی و سود گەیاندنی زیاتر بوو بە خوێندکارانی زانکۆ و فێرخوازانی خوێندنی باڵا .
دواتر لەلایەن ستافی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی ڕاپەڕین، دەستخۆشی و پێزانینی سەرۆکایەتی زانکۆێ ڕاپەڕین ئاراستەی مامۆستای ناوبراو کرا .