University of Raparin Logo

نەتەوە یەكگرتووەكان وێركشۆپێك بۆ بەهێزکردنی توانای ژنانی ئاشتی پارێز لەقەیرانە ئاڵۆزەکاندا رێكدەخات

چاپکردن ئیمەیڵ

نەتەوە یەكگرتووەكان وێركشۆپێك بۆ بەهێزکردنی توانای ژنانی ئاشتی پارێز لەقەیرانە ئاڵۆزەکاندا رێكدەخات
بەشی ژنانی  سەر بەنەتەوە یەکگرتوەکان بەهاوکاری لەگەڵ کۆمەڵێک ڕێکخراوی دیكەی وەكو (UNAOC and UNFPA) دەستپێشخەریەک بۆ بەهێزکردنی توانای ژنانی ئاشتی پارێز ڕادەگەیەنێت، بەسازدانی وێرکشۆپێکی چوار ڕۆژە لەمانگی ١١\٢٠٢٢ لەوڵاتی جۆرجیا.
ئامانج لەچالاكیەكە پەرەپێدانی تواناو پشتگیری ژنانە كە سەركردایەتی رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی دەكەن لەوڵاتانی بێهێز یان وڵاتانی كاریگەر لێكراو بەململانێكان. چالاکیەکە گرنگی دەدات بەبوارەکانی کۆکردنەوەی هاوکاری دارایی، ڕەخساندنی دەرفەتی ئاڵوگۆڕی، دروستکردنی پەیوەندی فراوانترو ئاڵوگۆڕی ئەزمونی ژنانی ئاشتی پارێز.
لەدوای پێشكەشكردنی فۆڕمی داواكاری، ٢٥ ژنی گەنج هەڵدەبژێردرێن بۆ بەشداریکردن لەڕاهێنانێکی ٤ ڕۆژە کە لەکۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ لەتبلیسی پایتەختی جۆرجیا بەڕێوەدەچێت.
مەرجەكانی بەشداریكردن:
1.  پێویستە تەمەنت لەنێوان 18 بۆ 30 ساڵیدا بێت.
2.  هەڵگری ناسنامەی عێراقی بیت.
3.  پێشتر گرانت و پشتگیری دارایی نەتەوە یەكگرتووەكانت وەرنەگرتبێت.
4.  دامەزرێنەر یان ئەندامێکی سەرەکی بێت لەڕێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنی کە کار لەسەر بنیاتنانی ئاشتی، مافی مرۆڤ، مافی ژنان، مافی گەنجان، یان بابەتی پەیوەندیدار دەکات.
5.  زانیاری کارکردنت هەبێت لەزمانەکانی ئینگلیزی، فەرەنسی، یان ئیسپانی.
6.  پێویستە پێش (15ی ئابی 2022) فۆڕمی بەشداریكردن پڕبكەیتەوە.  بۆ زانیاری زیاترو داواکاری پێشکەشکردن کلیک لەم بەستەرەی خوارەوە بکەن:
https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSeGI31UG7CirFWhj0gT8XsFuFYyHYXNsdU8DOLStMs7SrUNPw/viewform