مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، توێژینەوەیەكی زانستی بڵاوكردەوە
مامۆستایەكی بەشی ئینگلیزی لەكۆلێژی پەروەردەی زانكۆی راپەڕین، تازەترین توێژینەوەی خۆی لەگۆڤارێكی زانستی بڵاوكردەوە.
دكتۆر (هاوڕاز قادر حەمە) تازەترین توێژینەوەی خۆی بەناونیشانی (Demotivating Factors of Learning English in Classroom: A Case of University Students in Kurdistan Region of Iraq) لەگۆڤاری (International Journal of Social Sciences & Educational Studies) بڵاوكردەوە.
ئامانجی سەرەکی ئەم توێژینەوەیە دەرخستنی ئەو فاکتەرانەیە کە وا لەخوێنکارانی زانکۆ دەکەن لەفێربونی زمانی ئینگلیزی سارد ببنەوە. هەروەها توێژینەوەکە هەوڵیداوە کاریگەری جیاوازی جێندەری لەسەر فاکتەرەکان بدۆزێتەوە.
بۆ ئەم مەبەستە داتای پێویست بۆ توێژینەوەکە لەرێگەی راپرسی و چاوپێکەوتنەوە کۆکراوەتەوە. لەئەنجامدا کۆمەڵێک فاکتەر دەرکەوتون کە وا لەخوێندکارانی زانکۆ دەکەن لەفێربون زمانی ئینگلیزی سارد ببنەوە، هەروەها جیاوازی جێندەری هیچ کاریگەریەکی ئەوتۆی نەبوە لەسەر شێوازی فاکتەرەکان.
كلیك لەم لینكە بكەن بۆ خوێندنەوەی توێژینەوەكە:
https://ijsses.tiu.edu.iq/index.php/volume-9-issue-3-article-15/