University of Raparin Logo

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین بەشداری خولێكی راهێنانی لەهیندستان كرد

چاپکردن ئیمەیڵ

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین بەشداری خولێكی راهێنانی لەهیندستان كرددوابەدوای پێشکەشکردنی داواکاری بۆ سکۆلەرشیپی ئای تێک لەوڵاتی ھیندستان تایبەت بەچەند خولێكی راهێنان، مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین بەشداریکرد لەخولی راهێنانی ( Industrial Environment Management Through Techno - Managerial and Policy Choices) لە شاری چێنای بۆ ماوەی ( ٣٥) ڕۆژ لە بەرواری ( ١١/٧/٢٠٢٢ بۆ ١٢/٨/٢٠٢٢).
کۆرسەکە لەلایەن ( Dr.Ambedkar Institute & National Productivity Council ) ەوە بەڕێوەچو لەژێر چاودێری وەزارەتی دەرەوەو  وەزارەتی پیشەسازی بازرگانی ھیندستان.
پڕۆگرامە چەندین بابەتی زانستی و ئەندازیاری و شەش گەشتی مەیدانی بۆ پڕۆژەو دامەزراوەکانی بوارێ وزەو ڕیسایکلین لەوڵاتی ھیندستان لەخۆگرتبو، بەبەشداری ٢٤ بەشداربو لە ١٣ وڵاتی جیاواز.
لەچوارچێوەی پڕۆگرامەکەدا ( م.ی ئاراز احمد ھمزە) مامۆستا لەبەشی ئەندازیاری شارستانی زانكۆی راپەڕین كە بەشداربوی خولەكەبو بۆ زیاتر ئاشناکردنی بەشداربوانی پڕۆگرامەکە بەبارودۆخی ژینگەی عێراق و کوردستان چەند سیمینارێکی پێشکەش کرد بەنانیشانی: باردۆخی سەرچاوەکانی ئاو لەعێراق Water Sustainability in Iraq) ،( ٢. Solid waste Management Challenges in Kurdistan), ( ٣. Waste Water System in Kurdistan)
لەکۆتای پڕۆرامەکەدا لە لایەن ئەکادیمیای نیشتیمانی بەرھەمھێنان بڕوانامەو ڕێزلێنان بەخشرا بەبەشداربوان لەپای بەشداریکردن لەپڕۆگرامەکەدا.