نامیلکەی “چۆن وەک مامۆستایەک منداڵانی باخچە فێری بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە بکەین" لە نوسینی هەردوو خوێندکاری بەڕێز (سومەیە مستەفا و گلێنە کانەبی)ــە، بڵاوکردوەکە ڕێگایەکی فێرکارییە بۆ مامۆسایانی باخچەی منداڵان کە چۆن وابکەن لەباخچەو لە چوارچێوەی وانەکانیان منداڵان فێری بیرکردنەوەی ڕەخنە گرانە بکەن ، چونکە لەم نامیلکەیەدا چەندین هەنگاو
ڕێگە دیاری کراوە کەیارمەتی منداڵ دەدات چۆن فێری بیرکردنەوەی ڕەخنە گرانە ببێت لەداهاتودا ببێتە خاوەن کەسێکی بیرکەرەوە سەربەخۆ و داهێنەر، لەگەڵ ئەوەشدا باس لەو ڕێگایانە دەکات کە لەبەردەستن لەناو باخچەکان دەتوانرێ لە لایەن دادەو مامۆستاکانە بەکاربهێنرێت سودیان لێ وەربگیرێت هەروەک گرنگی یەکی تری ئەم نامیلکەیە ئەوەیە کە بەزمانێکی سادەو ڕەوان نووسراو زۆر بەئاسانی خوێنەر تێی دەگات، ئەمە تاکە کار نیە لەلایەن خوێندکارانی بەشی باخچەی ساوایانە وە بەڵکو لەڕابردوودا چەندی کاری تر ئەنجام دراوە، ئەمە نیشانی ئەوەیە کە خوێندکاران ئەگەر بواریان بۆ بڕەخسێنرێت توانایان هەیە چەند کاری جوان و چاک ئەنجام بدەن ، پێویستە زانکۆ گرنگی زیاتر بەم هەوڵ و کارانە بدات پشگیریان بکات تاکو بتوانان تواناکانی خۆیان بەگەڕ بخەن و زانکۆ و کۆمەڵگا سودیان لێ ببینێت ، لەکۆتایدا بەناوی ڕاگرایەتی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، دەست خۆشیەکی گەرم لە نوسەرەرانی ئەم نامیلکەیە دەکەین، هیوادارین بەڕدەوام بن لەکاری باشتر ببنە نموونەیەک بەچاولێکردن لەلایەن خوێندکارانیترەوە.
کلیک بکەن بۆ داگرتنی نامیلکەی “چۆن وەک مامۆستایەک منداڵانی باخچە فێری بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە بکەین"