ئەمڕۆ چوار شەممە (31ی ئابی 2022) سەرۆكی زانكۆی راپەڕین بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رەمەزان احمد) بەیاوەری یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و ئیداری بەڕێز (پ.ی.د. احمد محمود) سەردانی كەمپەسی قەڵادزێی زانكۆی راپەڕینی كردو كۆلێژی كشتوكاڵی بەسەركردەوە.
لەمیانی سەردانەكەیدا بەمەبەستی زیاتر گرنگیدان بەپڕۆژەكانی كۆلێژی كشتوكاڵ سەردانی پڕۆژەی بەخێوكردنی (مریشك)ی كرد كە وەكو نمونەو سامپڵی توێژینەوە لەئێستادا كاریان لەسەر دەكرێت، بۆ دۆزینەوەی كاریگەری بەرگری جۆرێك لەخۆراكی پەلەوەری تایبەت بەمریشك لەسەر جۆرێك لەڤایرۆس كە لەكێڵگەكانی بەخێوكردنی مریشكدا زۆرەو لەداهاتووداو لەدوای دەركەوتنی دەرئەنجامە زانستییەكانی پڕۆژەكە زانیاری وردو تەواو بڵاودەكرێتەوە مەبەستی سودبینین لەدەرئەنجامەكان.
سەرۆكی زانكۆی راپەڕین لەمیانی سەردانەكەیدا، رونیكردەوە كە پلانی ستراتیژی زانكۆدایە گرنگی زۆر بەكەمپەسی قەڵادزێی زانكۆی راپەڕین و بەتایبەتیش كۆلێژی كشتوكاڵ بدرێت كە كۆلێژێكی تازەیەو پێویستی زۆری بەمامۆستاو فەرمانبەرو تاقیگەو پێداویستی زانستی و بینا هەیە، و لەهەوڵدا دەبن بۆ ئەوەی ببێت بەیەكێك لەكۆلێژە دیارەكان لەناو كەمپەسی قەڵادزێی زانكۆی راپەڕیندا.