University of Raparin Logo

كار بۆ چارەسەركردنی كەمەموكوڕییەكانی كۆلێژی زانستە ئەندازیارییە كشتوكاڵییەكان دەكرێت

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ پێنج شەممە (1ی ئەیلولی 2022) لەسەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین، بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رەمەزان احمد) سەرۆكی زانكۆی راپەڕین، لەگەڵ سەرۆكی بەشە زانستییەكان و ستافی كۆلێژی زانستە ئەندازیارییە كشتوكاڵیەكان كۆبۆوە.

لەكۆبونەوەكەدا لەدوای گفتوگۆكردن دەربارەی كێشەو كەموكوڕییەكانی كۆلێژی زانستە ئەندازیارییە كشتوكاڵییەكان، سەرۆكی زانكۆی راپەڕین، جەختیكردەوە كە پشتیوانی تەواوی كۆلێژەكە دەبێت و كاری جدی دەكەن بۆ چارەسەركردنی كێشەو كەموكوڕییەكانی كۆلێژەكەو لەئێستاشدا كار بۆ رێكخستنەوەی ستافی كۆلێژەكە دەكرێت و لەچەند رۆژی داهاتوودا ستافی پێویست لەپسپۆڕی كشتوكاڵ بۆ كۆلێژەكە تەرخاندەكرێت.
لەتەوەرێكی دیكەی كۆبونەوەكەدا باس لەو كێشە داراییانە كرا كە بەشێوەیەكی گشتی روبەڕوی زانكۆكان بۆتەوە، و تەئكیدیشی لەسەر چارەسەركردنی كێشە داراییەكانی كۆلێژی زانستە ئەندازیارییە كشتوكاڵییەكان كردەوە.