تیپی تۆپی پێی مامۆستایانی زانکۆی ڕاپەڕین توانیان پلەی دووەمی خولی فوتساڵی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی پشدەر بەدەستبهێنن .
دوای گەیشتنیان بە یاری کۆتایی خولی فوتساڵی بەڕێوەبەرێتی پەردوەردەی پشدەر، مامۆستایانی زانکۆی ڕاپەڕین لە یاری کۆتایی خولەکەدا (2-1) بەرامبەر مامۆستایانی قوتابخانەی ئامادەیی ڕۆژھەڵات شکستیان هێنا، توانیان پلەی دووەمی خولەکە مسۆگەر بکەن .
خولەکە لەلایەن ھۆبەی چالاکی وەرزشی و دیدەوانی پەروەردەی پشدەر بۆ مامۆستایانی سنوری بەرێوەبەرێتی پەروەردەی پشدەر سازکرابوو، مامۆستایانی زانکۆی ڕاپەڕینیش ساڵانە وەکو میوان بەشداری لە خولەکەدا دەکەن.
جێی ئاماژەیە (٢٠) تیپ بەشداری یارییەکانی پاڵەوانێتیەکەیان کرد و مامۆستایانی زانکۆی ڕاپەڕین پلەی دووەمیان بەدەستهێنا .
هەروەک دوای کۆتایی هاتنی پاڵەوانێتیەکە لەلایەن بەشێک لە مامۆستایانی زانکۆی ڕاپەڕین سوپاسنامەی ڕاگرایەتی کۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ بە هەریەک لە مامۆستا محمود بەڕێوەبەری پەروەردەی پشدەر و مامۆستا عبدالمهدی لێپرسراوی هۆبەی چالاکی و دیدەوانی و مامۆستا عباس و مامۆستا کارزان لە بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی پشدەر بەخشرا .