University of Raparin Logo

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، توێژینەوەیەكی لەگۆڤارێكی ئیمپاكت فاكتەری (6.611) بڵاوكردەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

 

مامۆستایەكی بەشی باخداری لەكۆلێژی زانستە ئەندازیارییە كشتوكاڵییەكانی زانكۆی راپەڕین تازەترین توێژینەوەی هاوبەشی خۆی لەگۆڤارێكی زانستی ئاستبەرزی نێودەوڵەتی خاوەن ئیمپاكت فاكتەری (6.611)دا بڵاوكردەوە.

توێژینەوەكە لەلایەن مامۆستا ھاوژین محێدین لەبەشی باخداری کۆلێجی زانستە ئەندازیاریە کشتوکاڵیەکانی زانکۆی ڕاپەڕین و چەند توێژەرێكی بیانی نوسراوەو لە گۆڤاری ( Agricultural Water Management ) بڵاوكراوەتەوە كە لەلایەن دامەزراوەی (Elsevier) چاپ و بڵاودەبێتەوەو لەچەندین دامەزراوەی زانستی نێودەوڵەتی ئیندێكسی وەرگرتوە.
توێژینەوەكە بەناونیشانی (‏Assessing the ecological and health implications of soil heavy metals in vegetable irrigated with wastewater in calcareous environments) "ھەڵسەنگاندنی ژینگە و کاریگەری تەندروستی چەند جۆرێکی سەوزەی خاکی کلسی کە بە ئاوی پاشەڕۆ ئاودراون" بڵاوبۆتەوە كە ئەو مەترسییانەی خستونەتەڕو کە بەردەوامبوونی ئاودان بەئاوی قورس زیان بەتەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت.
مامۆستا ھاوژین محێدین لەبەشی باخداری کۆلێجی زانستە ئەندازیاریە کشتوکاڵیەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، دو كتێب لەزمانی توركیەوە وەردەگێڕێتە سەر زمانی كوردی.

كلیك لەم لینكە بكەن بۆ خوێندنەوەی توێژینەوەكە:
Assessing the ecological and health implications of soil heavy metals in vegetable irrigated with wastewater in calcareous environments - ScienceDirect