ئەمڕۆ دوو شەممە (5-9-2022) لەسەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رەمەزان احمد) سەرۆكی زانكۆی راپەڕین و وەفدێكی زانكۆی راپەڕین پێشوازیان كرد، لەوەفدێكی باڵای وڵاتی پۆڵەندا بەسەرۆکایەتی پارێزگاری شاری پۆلسک (ئەندچی نۆڤاکوڤسکی) و ئەندامیەتی هەریەک لەبەڕێز (Maciej Slodki) سەرۆکی زانکۆی پۆلسک و بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیریی و هونەر، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەى پۆلسک، بەرپرسی خوێندکاران و توێژینەوەو پرۆژەی ئیراسمۆس)، لەرێگای (دامەزراوەی رایەڵ بۆ ئاڵوگۆری كولتوری و گەشەپێدانی مرۆیی) سەردانی زانكۆی راپەڕینیان كرد.
دواتر لەكۆبونەوەیەكدا سەرۆكی زانكۆی راپەڕین بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رەمەزان احمد) لەدوای بەخیرهاتنی وەفدەكە بەگرنگییەوە باسی لەپەیوەندییەكانی هەردوولا كردو پوختەیەكی دەربارەی زانكۆی راپەڕین بۆ وەفدی میوان خستەڕوو. هەر لەكۆبونەوەكەدا تیمێكی زانكۆی راپەڕین وردەكاریان دەربارەی كۆلێژو بەڕێوەبەرایەتی و سەنتەرەكان و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی زانكۆی راپەڕین بۆ وەفدی میوان خستەڕوو.
لەمیانی كۆبونەوەكەدا یاداشتی لێكتێگەیشتن لەنێوان زانكۆی راپەڕین و زانكۆی پۆلسكی پۆلەندا واژۆ كرا بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە ئەكادیمییەكانی هەردوولا و ئاڵوگۆڕی خوێندكاران و ستافی هەردوولا.
ئەم وەفدە لەرێگای دامەزراوەی رایەڵ بۆ ئاڵوگۆڕی کولتوری بەئاگاداری فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەو رەزامەندی وەزارەتی ناوخۆ و بانگھێشتی سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین بەفەرمی سەردانی کوردستانی کردوە.