ئەمڕۆ سێشەممە (6ی ئەیلولی 2022) وەفدێكی كۆلێژی زانستی زانكۆی راپەڕین سەردانی كۆلێژی زانستی زانكۆی كۆیەیان كردو لەكۆبونەوەیەكدا جەختیان لەسەر هەماهەنگی كارو پڕۆژەی زانستی كردەوە.
لەكۆبونەوەكەدا كە سەرۆك بەشەكانی هەردوو كۆلێژی زانست لەهەردوو زانكۆ بەشداربون گفتوگۆیان دەربارەی دروستکردنی پەیوەندی هاوبەشی زانستی كردەوە بەمەبەستی کردنەوەی خوێندنی باڵا (دیبلۆم باڵا ، ماستەر، دکتۆرا) بۆ ئەمساڵی خوێندنی (2022 - 2023)