ڕۆژی دوو شەممە ٥ی ئەیلولی ٢٠٢٢، یاری کۆتایی خولی تۆپی پێی فوتساڵی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی ڕاپەڕین لە یاریگای زانکۆ بەڕێوەچوو.
یارییەکە لە نێوان هەردوو تیپی کۆلێژی زانست و کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت ئەنجامدرا، لەسەرەتای یارییەکەوە مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت باڵادەستی خۆیان نواند و توانیان بە ئەنجامی (5-2) سەرکەوتن تۆماربکەن و نازناوی خولەکە بە دەستبهێنن.
دوای تەواوبوونی یارییەكە لە مەراسیمێکی تایبەتدا لەلایەن بەڕێز (د.دارا تۆفیق) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران و ڕاگرانی هەردوو کۆلێژەکە، خەڵات و دیاری تایبەت بەسەر یاریزانانی هەردوو تیپ دابەشکرا.
جێی ئاماژەیە، لە خولەکەدا (9) تیپ بەشداربوون و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزش و ڕۆشنبیری لە زانکۆی ڕاپەڕین سەرپەرشتی بەڕێوەچوونی خولەکە کرا .