بەڕێز (هیوا عبداللە ڕەسوڵ) خوێندکاری ماستەر لە بەشی بیرکاری توێژینەوەیەکی زانستی لە
گۆڤارێکی نێودەوڵەتی ئاست بەرز بڵاوکردەوە
تویژینەوەکە بەناونشانی Numerical Computation of Mixed Volterra–Fredholm Integro-Fractional Differential Equations by Using Newton-Cotes Methods
ئامانجی توێژینەوەکە بریتییە لە چارەسەرکردنی ژمارەیی بۆ هاوکێشەیەکی داتاشراوە-تەواوکاری تێکەڵکێشکراوی ڤۆلتیرا -فریدهۆڵم کە هەڵگری توانی ڕێژەییە.
بۆ نزیککردنەوەی ژمارەیی شیکارەکە سود لە ڕێگاکانی دووجاکردنی نیوتن-کۆتس ( Newton-Cotes ) وەرگیراوە و گونجێنراون لەگەڵ شێوازی هاوکێشەکە، کە هاوکێشەیەکی تازەیە و بۆ یەکەم جارە کاری لەسەردەکرێت.
ئەو توێژینەوەیە بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێز پ.ی.د شازاد ئەحمەد شەوقی لە بەشی بیرکاری زانکۆی سلێمانی کاری لەسەرکراوە، توێژێنەوەکە لە گۆڤاری Symmetry نێودەوڵەتی ئاست بەرز بڵاوکراوەتەوە, كە گۆڤارەكە خاوەن ئیمپاكت فاكتەری (2.940)و لەچەندین دامەزراوەی زانستی نێودەوڵی ئیندێكس كراوە.
لینکی توێژینەوەکە:
https://www.mdpi.com/2073-8994/14/8/1693j