مەڵبەندی ڕاوێژکاری زانکۆی ڕاپەڕین بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی وەرگرتنی خوێندکاران دەستبەکاردەبێت
بڕیارە بەیانی یەکشەممە (١٨-٠٩-٢٠٢٢) مەڵبەندی ڕاوێژکاری زانکۆی ڕاپەڕین بەسەرپەرشتی فەرمانگەی یاریدەرێتی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران، وەک لیژنەیەکی شارەزاو تایبەت بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی وەرگرتنی خوێندکاران لە(زانکۆلاین، پاڕاڵێڵ، ئێواران) ئامادەو دەستبەكار دەبێت بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم بێ بەرامبەر.
دەرچوانی ئامادەیی دەتوانن لەڕۆژانی دەوامدا سەردانی لیژنەكە بکەن وەکو تاکە سەنتەری حکومی بۆ ڕاوێژو ھاوکاریکردن لەشێوازی پرکردنەوەی فۆرم لەکاتژمێر ٩ی بەیانی تاوەکو ١:٣٠ی پاشنیوەڕۆ.
پێویستە خوێندکار :
١- کارتی تاقیکردونەوەی پۆلی ١٢ی پێبێت.
٢- ڕێبەری وەرگرتنی خوێندکاران بەوردی بخوێنێتەوە کە لەسایتی زانکۆمان بڵاودەکرێتەوە.
٣- لەماڵەوە (٥٠) بەش دیاری بکات و لەسەر کاغەز بینوسێت و لەگەڵ خۆیدا بیهێنێت.
ناونیشان:
١- کەمپەسی زانکۆی ڕاپەڕین ،بینایی سەرۆكایەتی زانكۆ، نهۆمی یەكەم.
٢- کەمپەسی قەڵادزێ، کۆلێژی پەروەردە ، قەڵادزێ، نهۆمی سێیەم ، تاقیگەی کۆمپیوتەر.
مەڵبەندی ڕاوێژکاری وەرگرتن
زانکۆی ڕاپەڕین