ئەمڕۆ یەكشەممە (18ی ئەیلولی 2022) لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی راپەڕین وێركشۆپێك لەژێر ناونیشانی (پەیڕەوكردنی سیستەمی هۆڵ لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان بۆ ساڵی خوێندنی 2022 – 2023) بەڕێوەچو.
وێركشۆپەكە لەدوو پانێل پێكهاتبو، لەپانێلی یەكەمدا كە لەلایەن (م.ی. هێمن حمدامین) بەڕێوەبرا، سیمینارێك بەناونیشانی (چۆنیەتی باشتر بەكارهێنانی سەرچاوە بەردەستەكان) لەلایەن (م.ی. خلیل انور حسین) مامۆستا لەبەشی بەڕێوەبردنی كار پێشكەشكرا، هەروەكچۆن لەپانێلی دوەمیشدا كە لەلایەن (م.ی. هێرش فتح اللە احمد) بەڕێوەبرا، دوو سیمینار پێشكەشكران، سیمیناری یەكەم لەلایەن (م.ی. جمال الدین خدر سیوالدین) مامۆستا لەبەشی بەڕێوەبردنی كار بەناونیشانی (بەراوردێك لەنێوان خشتەی بەشەكان) پێشكەشكرا، سیمیناری دوەمیش بەناونیشانی (دانانی خشتەی وانەكان لەسەر ئاستی كۆلێژ) لەلایەن (م.ی. شاخەوان بابكر حسین) مامۆستا لەبەشی بەڕێوەبردنی كار پێشكەشكرا.