رۆژی یەكشەممە (18ی ئەیلولی 2022) لەسەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین، بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رەمەزان احمد) سەرۆكی زانكۆی راپەڕین، لەرێورەسمێكدا فەرمانی زانكۆی بەرزكردنەوەی ناونیشانی زانستی بەژمارەیەك مامۆستای زانكۆی راپەڕین بەخشی.
بەرزكردنەوەی ناونیشانی زانستی ئەم مامۆستا بەڕێزانە لەدوای تەواوكردنی رێكارەكانی لیژنەی بەرزكردنەوەی ناونیشانی زانستی زانكۆی راپەڕین، دێت كە لەماوەی رابردوودا بەپێی رێنماییەكان ماوەی یاساییان تەواوكردوەو توێژینەوەكانیان لەقۆناغی هەڵسەنگاندن پەسەندكراون و لەلایەن ئەنجومەنی زانكۆشەوە، پەسەندكردنیان بۆ كرابو.