پێشکەشکردنی داواکاری بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣/٢٠٢٥ لەپرۆگرامی MEDfOR کراوەیە بۆ خوازیاران لەهەموو جیهانەوە، کە بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان هەیە لەبوارەکانی دارستان، بەڕێوەبردنی سامانە سروشتییەکان، زانستە بایۆلۆجیەکان، زانستی ژینگەو زەوی، بیرکاری، ئابووری، ئەندازیاری، کیمیا، بایۆکیمیا و بوارە هاوشێوەکان.
دوا وادە بۆ پێشکەشکردن:١٥/١٢/٢٠٢٢
پێوەرەکانی وەرگرتن
پرۆگرامی MEDfOR کراوەیە بۆ کاندیدەکان لە هەموو جیهانەوە، بۆیە هەموو کەسێک دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات. بەڵام پێویستە دوو پێوەری بنەڕەتی جێبەجێ بکرێت:
1. پێویستە کاندید بڕوانامەی بەکالۆریۆسی هەبێت.
2. پێویستە کاندید لانیکەم ئاستی زمانی ئینگلیزی B1 ی بەپێی پێوەری (CEFR)بێت.
ئەگەر ئەم دوو پێوەرە بنەڕەتییە بەدی نەهێنیت، دەستبەجێ داواکارییەکەت ڕەتدەکرێتەوە.
چۆنێتی پێشکەشکردنی داواکاری:
بۆ ئەوەی داواکاری پێشکەش بکەیت دەبێت:
1. فۆڕمی پێشکەشکردن بەشێوەی ئۆنلاین پڕبکەیتەوە.
2. ئەو بەڵگەنامانە پێشکەش بکەیت کە لەخوارەوە ئاماژەیان پێکراوە.
3. دوو نامەی ناوبژیوانی پێشکەش بکەیت (Reference Letter).
لیستی بەڵگەنامانە داواکراوەکان:
1. کۆپی پاسپۆرت
2. پشتگیری شوێنی نیشتەجێبوون (بۆ نموونە بڕوانامەی نیشتەجێبوون یان بڕوانامەی شوێنی کار، خوێندن یان ڕاهێنانی کاندیدەکە).
3. بڕوانامەی دەرچوون لە زانکۆ بە زمانی ئینگلیزی یان وەرگێڕدراو بێت.
4. بڕوانامەی بە نمرە transcript بە زمانی ئینگلیزی یان وەرگێڕدراو بێت.
5. بڕوانامەی زمان: TOEFL، IELTS یان CAE یان بڕوانامەی فەرمی تر.
6. سی ڤی
7. نامەی پاڵنەر motivation letter تیایدا ئاماژە کرابێت بە:
ا- پێشینەی ئەکادیمی و پیشەیی تۆ کە تاچەند گونجاوە لەگەڵ ئەم پڕۆگرامەدا.
ب- بۆچی ئەم پرۆگرامەت هەڵبژاردووە و چۆن پەیوەندی بە پلانە پیشەییەکانتەوە هەیە. واباشە نامەکە یەک لاپەڕە بێت.
8. ناو و ئیمەیڵی ناوبژیوانانەکان؛ ناوبژیوانان لە دامەزراوە جیاوازەکان بن، بەلایەنی کەمەوە یەکێکیان ئەکادیمی بێت.
9. پێویستە نامەکان واژوو کرابن ئەگەرنا ڕەت دەکرێنەوە.
10. بەیاننامە و واژوو
تکایە فۆڕمی پێشکەشکردنەکە بە تەواوی پڕبکەرەوە و دڵنیابە لەوەی کە هەموو بەڵگەنامە داواکراوەکانت پێشکەش کردبێت.
لێرەوە داواکاری پێشکەش بکە:
https://www.medfor.eu/webform/application-form-international-master-programme-medfor-mediterranean-forestry-and-natural