University of Raparin Logo

سێنتەری زمان خولێکی ٣٥٠ کاتژمێری زمانی ئینگلیزی بۆ ئەفسەرانی کۆلێژی ئەرکان بە کۆتا گەیاند

چاپکردن ئیمەیڵ

سێنتەری زمان خولێکی ٣٥٠ کاتژمێری زمانی ئینگلیزی بۆ ئەفسەرانی کۆلێژی ئەرکان بە کۆتا گەیاند

ئەمڕۆ، ڕێکەوتی ٢٨ی ٩ی ، ٢٠٢٢، بە ئامادەبوونی بەڕێزان ڕاگری کۆلێژی ئەرکان، لیوا روکن سالار، و بەڕێوەبەری سەنتەری زمانی زانکۆی ڕاپەڕین، مامۆستا خالد، و بەڕێزان دکتۆر سەڵاح و مامۆستا سەردار و مامۆستا زولەیخا و ژمارەیەک لە مامۆستایانی کۆلێژی ناوبراو بۆنەی کۆتایی خولی ٣٥٠ کاتژمێری بۆ ئەفسەرانی کۆلێژی ئەرکان ئەنجامدرا و بە فەرمی خولەکە بە کۆتا گەیاندرا.

شایەنی باسە، ئەم خولە بەشێوەی هەماهەنگی لە نێوان سێنتەری زمانی زانکۆی ڕاپەڕین و کۆلێژی ئەرکان بەڕێوەچوو. لە خولەکەدا ٣٣ ئەفسەر بەشداربوون و بۆ ماوەی زیاتر لە ٣ مانگ، کە خۆی دەبینێتەوە لە٣٥٠ کاتژمێر، وانەی ئینگلیزیان خوێند. لە خولەکەدا ئینگلیزی گشتی و بە شێوەیەکی گشتی ئینگلیزی سەربازی خوێندراوە و ئاستی زمانی ئەفسەرانی بەشداربوو بەشێوەیەکی بەرچاو لە ماوەی کۆرسەکە پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینی لە ڕێگەی چالاکی جۆراوجۆر و بەشداری ڕۆژانە و پریزێنتەیشن و نوسینی ڕاپۆرت و دیبەیت و ستۆری و زیاتریش.

لە کۆتایی بۆنەکەدا، لە لایەن ڕاگری کۆلێژی ئەرکان و بەڕێوەبەری سەنتەری زمان و مامۆستایانی خول بڕوانامەی تەواوکردنی خول بەسەر ئەفسەران دابەشکرا. لەبەرامبەریشدا ئەفسەرانی بەشداربوو سوپاس و پێزانینیان پێشکەش بە مامۆستایانی خول کرد.