یاریدەدەرێكی توێژەر لەزانكۆی راپەڕین كتێبێكی بڵاوكردەوە
یاریدەدەرێكی توێژەر لەزانكۆی راپەڕین بەناوی كەیفی چۆمانی یاریدەدەری توێژەر لەبەشی ئەندازیاری شارستانی کتێبێکی لەسەر (GIS) بڵاوکردەوە.
"بنەما سەرەکییەکانی GIS" کتێبێکی زانستی و ئەندازیارییە، بە وردی تێیدا باسی ئەوە دەکات سیستەم و زانستی GIS چییە، لە چی پێکهاتووە، کێ بەکاری دەهێنێت و بەکارهێنانەکانی بەگشتی چین و بە تایبەتی لە کورستاندا لە چ ڕوویەکەوە سوودی لێ وەرگیراوە.