پرۆگرامی سەرکردەکانی داهاتوو بە سپۆنسەری پڕۆژەی دەستپێشخەری (MEPI) وەزارەتی دەرەوەی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
پرۆگرامی سەرکردەکانی داهاتوو بە سپۆنسەری پڕۆژەی دەستپێشخەری (MEPI) لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، هەلی سکۆلەرشیپ بۆ دەرچووان پێشکەش دەکات بۆ خوێندکارە سەرکەوتووەکان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا.
بۆ زیاتر لە 16 ساڵ، پرۆگرامەکە هاوبەشی پرۆژەکانی کردووە بۆ پێگەیاندنی سەرکردەی خاوەن زانیاری و لێهاتوو لە سەرانسەری ناوچەکەدا. بە بەشداریکردن لە کۆرسەکان لە زانکۆ ئاست بەرزەکانی وەک زانکۆی ئەمریکی لە قاهیرە، زانکۆی ئەمریکی لە بەیروت و زانکۆی لوبنانی- ئەمریکی، سەرکردەکانی داهاتوو هێز لە بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەدا پەرەپێدەدەن و چارەسەری داهێنەرانە بۆ ئەو ئاڵنگاریانە دەدۆزنەوە کە ڕووبەڕووی کۆمەڵگەکان دەبنەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا و جیهان.
بوارهکانی خوێندن
لەم لیکەی خوارەوەدا بوارەکانی خوێندن لە زانکۆکان دیاری کراوە:
https://www.tomorrowsleadersprogram.org/what-can-i-study/
مەرجە گشتیەکان
داواکار دەبێت هاوڵاتی یەکێک لەم وڵاتانە بێت: جەزائیر، بەحرەین، میسر، عێراق، ئوردن، لوبنان، لیبیا، مەغریب، سوریا، تونس، کەناری ڕۆژئاوا/غەززە، یەمەن.
خوێندکاری ئامادەیی یان دەرچووی ٢٠٢١-٢٠٢٢ بێت.
شارەزایی لە زمانی ئینگلیزی لە بوارەی نووسین و قسەکردندا نیشان بدات. کەمترین نمرەی TOEFL iBT 80)) بەدەست بهێنێت.
سەرجەم مەرجەکانی تر لەم لینکەی خوارەوە بەردەستە
Eligibility - Tomorrow's Leaders Program (tomorrowsleadersprogram.org)