زانکۆی ڕاپەڕین یاداشتی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ زانکۆی مەولانا ئازاد لەهندستان واژۆ کرد
لە چوارچێوەی هەوڵەکانی سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین بۆ دروستکردنی پەیوەندی ئەکادیمی لەگەڵ زانکۆ و دامەزراوەکانی بواری خوێندنی باڵا لەدەرەوەی وڵات، زانکۆی ڕاپەڕین یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ زانکۆی نیشتیمانی مەولانا ئازاد ئوردوو واژۆ کرد لەهندستان.
لە چوارچێوەی ئەم لێکتێگەیشتنەدا، هەردوو زانکۆ ڕەزامەندن بەهەماهەنگیکردن لەبواری ئاڵوگۆڕی خوێندکاران و مامۆستایان و ستافی زانکۆ. هەروەها، یاداشتەکە هەوڵێکە بۆ کردنەوەی خوێندنی باڵا (ماستەر و دکتۆرا) لەبەشی ئینگلیزی بەشێوەی هاوبەش لەنێوان هەردوو زانکۆدا بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان.