University of Raparin Logo

پەیامی سەرۆکی زانكۆی راپەڕین بۆ ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ پێنجەمین ساڵوەگەڕی ژیانئاوایی سەرۆك مام جەلال دەكەینەوە، كە سەرکردەی شۆڕشگێڕو بەئەمەك و ڕابەری گەورەی كوردایەتی، و یەكەمین سەرۆك كۆماری هەلبژێردراوی عێراق، و پێشمەرگەی زیاتر لەنیو سەدەی خەبات و تێكۆشان و رزگاریخوازی و دیموكراسی بوو لەكوردستان و عێراقدا، یادی سەرۆكێك دەكەینەوە كە كاریزمایەكی نێوخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتی بو لەسەركردایەتیكردن و تێكۆشان و دیپلۆماسیەت و مافی مرۆڤ و بەیەكەوەژیانی پێكهاتە جیاوازەكاندا. لەگەڵ ئەوەی رابەرایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستانی دەكرد، كە یەكێكە لەحزبە سیاسییە هاورچەرخەكانی مێژووی كوردایەتی لەناوچەكەدا.

سەرۆك مام جەلال، لەپاڵ مێژووی زیاتر لەنیو سەدەی بێوچانی لەخەبات و تێكۆشان و دیپلۆماتیدا، پشتیوانی و پاڵپشتیەكی گەورە بوو بۆ رەوتی زانست و فێركردن لەكوردستاندا، رۆڵی گرنگی هەبوو لەكردنەوەو دامەزراندنی چەندین زانكۆو كۆلێژو پەیمانگەو خوێندنگەی هاوچەرخدا، و پارێزەرێكی گرنگی مافی خوێندكاران و مامۆستایان و فەرمانبەران بوو.
لەساڵوەگەڕی سەرۆك مام جەلالدا، دوپاتیدەكەینەوە، كە ئێستای كوردستان و عێراق و ناوچەكە، لەهەموو كات زیاتر پێویستی بەحیكمەت و دنیابینی سەرۆك مام جەلال و ئەزمون و رێبازی سیاسیی و دیپلۆماسی مام هەیە، بۆ دەرچوون و دەربازبونی عێراق لەو تەنگژە سیاسیانەی تێیكەوتوە، بەجەختكردنەوە لەسەر كولتوری پێكەوەژیان و مافی هاوبەش و شەراكەتی راستەقینەی سیاسیی كە بەشێكی گرنگی رێبازی سەرۆك مام بون لەمەیدانی سەركردایەتی و سیاسەتدا، فاكتەری گرنگ دەبن، بۆ رزگاركردنی وڵات لەم قۆناغە دژوارەی تێیكەوتوە.
مێژوو سەلماندویەتی كە لەمێژووی سەدان ساڵی نەتەوەكاندا، بەدەگمەن سەركردەی كاریزمای هاوشێوەی سەرۆك مام جەلال دووبارە دەبنەوە، بەڵام ئەزمون و دنیابینی و رێبازی سیاسیی و دیپلۆماسی و سەركردایەتیكردنیان، دەبن بەمیراتی گرنگی سیاسیی لەپڕۆسەكانی حوكمڕانی و سیاسیی و سەركردایەتیكردن و دیپلۆماسیدا، بۆیە ئێمەی كورد لەناوەندە حكومیی و زانستیی و سیاسییەكاندا، دەتوانین سود لەو میراتە سیاسییەی سەرۆك مام جەلال وەربگرین، كە بۆی بەجێهێشتوین. هەمیشە بەشكۆدارییەوە یادو یادەوەریی سەرۆك مام جەلال دەكەینەوە.

سڵاو لەرۆحی پاكی سەرۆک مام جەلال
قامەتی مێژوو و ستوونی پتەوی نیشتمانپەروەری
نەمری بۆ هەموو شەهیدانی  کوردو كوردستان پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد

سەرۆكی زانكۆی راپەڕین