سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین وەرگرتنی گرانتێکی یەکێتی ئەوروپا ڕادەگەیەنێت. كە لەرێگەی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەكان لەگەڵ پێنج زانکۆی کوردستان لەناویشیاندا زانکۆی ڕاپەڕین بەهاوبەشی چوار زانکۆی وڵاتانی ئەوروپی پڕۆپۆزەڵی پڕۆژەیەکیان پێشکەش بەیەکێتی ئەوروپا کردبو، لەئێستادا پڕۆژەکە پەسەندکراوە بۆ پارەدارکردن لەچوارچێوەی پڕۆژەی ئیراسمەس بۆ پەروەردە (Erasmus-EDU-2022-CBHE).
ناوی پڕۆژەکە بریتیە لە 'پێگەیاندنی مامۆستایانی داهاتوی خوێندنگە سەرەتاییەکان'. کۆی پارەی تەرخانکراو بۆ پڕۆژەکە نزیکەی (٤٠٠ هەزار یۆرۆ) یە، و لەماوەی دوو ساڵدا پڕۆژەکە جێبەجێدەکرێت. ئامانجی پڕۆژەکە ئیشکردنە لەسەر کۆلێژەکانی پەروەردەی بنەڕەت لەزانکۆ حکومیەکانی کوردستان، بەئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی دەرچوانی ئەو کۆلێژانە، تاوەکو لەو ڕێگەیەوە خزمەت بەخوێندگە سەرەتایی و بنەڕەتیەکان بكرێت.
زانکۆ بەشداربوەکانی پڕۆژەکە:
-زانکۆی پاڤیا لە ئیتاڵیا (ڕێکخەر)
-زانکۆی تراس مۆنتس دورۆ لە پرتوگال
-زانکۆی گرانادا لە ئیسپانیا
-زانکۆی یونیمێد لە ئیتاڵیا
-زانکۆی ڕاپەڕین
-زانکۆی دهۆک
-زانکۆی زاخۆ
-زانکۆی سەلاحەدین
-زانکۆی هەڵەبجە.