ئەمڕۆ یەکشەممە (9/10/2022) ژمارەیەك سەرچاوەی زانستی گرنگ لەلایەن (بەڕێز د. فەرید ئەسەسەرد سكرتێری ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەرێگەی كۆمیتەی رێكخستنی زانكۆو پەیمانگاكانی راپەڕین، و هەروەها ژمارەیەك سەرچاوەی زانستی گرنگیش لەلایەن مەڵبەندی دیراساتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، و بەرهەمێكی نوێی شاعیر شوان احمد دیوانی-ش لەلایەن خودی نوسەرەوە)، پێشكەشی كتێبخانەی ناوەندی زانكۆ كران.
لەلایەن ستافی كتێبخانەی ناوەندنی زانكۆی راپەڕینەوە پێشوازی لەنوێنەرانی ئەو كەسو لایەنانە كران و ئاماژەیان بەوەدا كە ئەم دیاریانە بەرزدەنرخێنن چونکە دەبنە هۆی دەوڵەمەندکردنی کتێبخانەی زانکۆ بەسەرچاوەی زانستی نوێ، و هیوایان خواست نمونەیان زۆربێت.