ئەمڕۆ یەكشەممە (9 – 10 - 2022) لەهۆڵی سەنتەری زمان، گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکاری خوێندنی باڵا (سامان یاسین اورحمان) لەپسپۆڕی جوگرافیا ئەنجامدرا.
ماستەرنامەكە بەناونیشانی (گرفتە ژینگەییەكانی بەنداوی دوكان: لێكۆڵینەوەیەك لەجوگرافیای ژینگەیی)، بو، دوای گفتوگۆیەکی چڕوپڕ، ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ بڕوانامەی ماستەریان بەخوێندکاری ناوبراو بەخشی.
لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبو لە پ.ی.د. هاوڕێ یاسین محمد لەزانکۆی سلێمانی سەرۆکی لیژنەو پ.ی.د. فاطمە قادر مستەفا لەزانکۆی راپەڕین ئەندامی لیژنەو پ.ی.د. ئاشتی سلام صدیق لەزانکۆی كۆیە ئەندامی لیژنەو پ.ی.د. هەڵەت رشید عبداللە لەزانكۆی چەرمۆ ئەندام و سەرپەرشتیار.