University of Raparin Logo

تیمێكی رێباز فاوندەیشن سەردانی زانكۆی راپەڕینیان كرد

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ سێشەممە (11 – 10 – 2022) وەفدێكی دامەزراوەی رێباز فاوندەیشن، سەردانی زانكۆی راپەڕینیان كردو لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رەمەزان احمد) سەرۆكی زانكۆی راپەڕین پێشوازیان لێكرا.

لەكۆبونەوەیەكدا باس لەكاری پێكەوەیی و هەماهەنگی زیاتر كرایەوە، ئامانجی هاتنی وەفدەكەی رێباز فاوندەیشن كردنەوەی خولێكی فریاگوزاری سەرەتایی بو لەمانگی یازدەی ئەمساڵدا بۆ فەرمانبەران و خوێندكارانی بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆی راپەڕین، بەمەبەستی راهێنانیان لەكاتی حاڵەتەكانی تەنگەتاوی و بونی مەترسیدا، بۆ پاراستنی گیان خوێندكارانی بەشە ناوخۆییەكان.
لەداهاتوویەكی نزیكدا زانیاری زیاتر دەربارەی كردنەوەی خولەكەو شێوازی بەشداریكردن، بڵاودەكرێتەوە.