University of Raparin Logo

سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین پێشوازی لەکونسوڵی گشتی هندستان کرد

چاپکردن ئیمەیڵ

رۆژی چوارشەممە (12 – 10 – 2022) هەر یەکە لەبەڕێزان (سوبحاش کاین) کونسوڵی گشتی هندستان لەهەرێمی کوردستان و (دێڤێندرا کومار) جێگری کونسوڵی گشتی سەردانی زانکۆی ڕاپەڕینیان کردو لە لایەن بەڕێز (پ.ی.د.پەیمان رمضان احمد) سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین و ژمارەیەک لە ستافی ئیداری زانکۆی ڕاپەڕینەوە پێشوازیان لێکرا.

لەكۆبونەوەیەكیشدا وەفدی كونسوڵگەری هندستان ئامانجی سەردانەکەیان رونكردەوە كە قسەکردن بوو لەسەر دەرفەتەکانی خوێندن و ڕاهێنان کە لەلایەن حکومەتی هندستانەوە دەستەبەرکراون بۆ خوێندکاران و مامۆستایانی بیانی. کونسوڵی گشتی هندستان ئامادەیی دەربڕی بۆ هاوکاریکردنی زانکۆی ڕاپەڕین بۆ سودمەندبون لەپڕۆژەکانی حكومەتی هندستان لەبواری خوێندندا.
لەسەردانێکی مەیدانیشدا بۆ کۆلێژی زانست و کتێبخانەی ناوەندی زانکۆ، بەڕێزیان بەڵێنی دابینکردنی کۆمەڵێک سەرچاوەی زانستیدا.