سێنتەری زمان بە هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوی ئەمدیست لە ڕێکەوتی، ٢٤ی ١٠ی ٢٠٢٢، کاتژمێر ١٠ی سەر لە بەیانی سیمنارێک دەربارەی پڕۆگرامی Fulbright Visiting Scholar 2023 ڕێکدەخات
پڕۆگرامی Fulbright Visiting Scholar بۆ ماوەی ١٠ هەفتەیە و لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە پاڵپشتی دارایی دەکرێت. پڕۆگرامەکە بۆ پەرەپێدانی توانا و لێهاتووی مامۆستایان و توێژەرانی زانکۆیە و ساڵانە ١٥ کەس هەڵدەبژێردرێن و ڕەوانەی ئەمەریکا دەکرێن.
هەر کەسێک دانیشتوو و خەڵکی عێراق بێت و کارمەندی زانکۆکانی عێراق بێت بەلایەنی کەم هەڵگری ماستەر بێت دەتوانیت پێشکەشی ئەم پڕۆگرامە بکات و پێویستە توانای بەرزی لە نوسینی و قسەکردن بە ئینگلیزی هەبێت و پێویستە بەلایەنی کەمەوە لە iBT TOEFL نمرەی ٦١ هەبێت و لە ITP TOEFL نمرەی ٥٠٠ هەبێت یان لە IELTS نمرەی ٦ هەبێت.
ئەم پڕۆگرامە بۆ ئەو کەسانەیە کە تایبەتمەندن لە بوارەکانی Engineering و Science and Technology و Teaching English as a Foreign Language and Literature.
ئەو پێشکەشکارانەی هەڵدەبژێردرێن لە نێوان مانگی ٦ی ٢٠٢٣ تاوەکو مانگی ٩ی ٢٠٢٣ ڕەوانە دەکرێنە لە ئەمەریکا و لەوێ بەشداری چەندین چالاکی و ڕاهێنانی جۆراوجۆر دەکرێن لە بوارەکانی خۆیان و ئاشنادەکرێن بە شێوازی نوێی وانەگوتنەوە و کەلتوری وڵاتەکە و زیاتریش…
تێبینی لە ئێستادا پێشکەشکردن بۆ پڕۆگرامەکە کراوەیە و تاوەکو ١ی ١٢ی ٢٠٢٢ مامۆستایان دەتوانن پێشکەش بە پڕۆگرامەکە بکەن.