رۆژی چوارشەممە (13- ١٠ - ٢٠٢٢) لەسەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین، بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رەمەزان احمد) سەرۆكی زانكۆی راپەڕین، لەرێورەسمێكدا فەرمانی زانكۆیی بەرزكردنەوەی ناونیشانی زانستی مامۆستای بەخشی بەبەڕێز (م. ئارەزوو محمود).
بەرزكردنەوەی ناونیشانی زانستی ئەم مامۆستا بەڕێزە لەدوای تەواوكردنی رێكارەكانی لیژنەی بەرزكردنەوەی ناونیشانی زانستی زانكۆی راپەڕین دێت، كە لەماوەی رابردوودا بەپێی رێنماییەكان ماوەی یاساییان تەواوكردوەو توێژینەوەكانی لەقۆناغی هەڵسەنگاندن پەسەندكراون و لەلایەن ئەنجومەنی زانكۆشەوە، پەسەندكردنیان بۆ كرابو.