University of Raparin Logo

سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین پێشوازی لە کونسوڵی گشتی فەڕەنسا کرد

چاپکردن ئیمەیڵ

ڕۆژی چوار شەممە (١٩-١٠-٢٠٢٢)، سەرۆكی زانكۆی راپەڕین بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) لەسەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین، پێشوازیكرد لەبەڕێز (ئۆلیڤیە دیکۆتینی) کونسوڵی فەڕەنسا لەهەرێمی كوردستان كە بەیاوەری بەڕێز (هیوا قەرەنی) سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین سەردانی زانکۆی ڕاپەڕینی کرد.

لەمیانی سەردانەکەدا بەڕێزیان گوێبیستی پێشنیارەکانی سەرۆکی بوو بۆ هێنانی پڕۆژەی بچوک لەڕێگەی کونسوڵخانەو نوێنەرایەتی وڵاتانەوە بۆ سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین بۆ هاندانی دەرچوانی زانکۆ و ڕەخساندنی دەرفەتی کار بۆ گەنجان و جەختیشكرایەوە لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی زانكۆی راپەڕین و كونسوڵخانەی فەڕەنساو دامەزراوە ئەكادیمییەكانی فەڕەنسا.
لەسەردانێكی مەیدانیشدا، كونسوڵی فەڕەنسا بەیاوەری سەرۆكی زانكۆو سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین كەمپەسی زانكۆی راپەڕینیان بەسەركردەوە.