ئەمڕۆ پێنجشەممە (20 – 10 - 2022) لەهۆڵی سەنتەری زمان، گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکاری خوێندنی باڵا (ماهر عبدالسلام خلیل) لەپسپۆڕی فەلسەفە ئەنجامدرا.
ماستەرنامەكە بەناونیشانی (بەها مۆڕاڵیەكانی بەكارهێنانی بۆماوەیی لەدادگای تاوانەكاندا)، بو، دوای گفتوگۆ، ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ بڕوانامەی ماستەریان بەخوێندکاری ناوبراو بەخشی.
لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبو لە پ.ی.د. مؤید بركات حسن لەزانكۆی دهۆك، سەرۆكی لیژنەو پ.ی.د. كەژاڵ شێخ محمد براهیم لەزانکۆی راپەڕین ئەندامی لیژنەو پ.ی.د. نەوزاد جمال حمە فرج لەدەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی ئەندامی لیژنەو پ.ی.د. حسن حسین صدیق لەزانكۆی راپەڕین ئەندام و سەرپەرشتیار