کۆرسێكی توێژینەوەی ئەکادیمی رێكدەخرێت
تۆڕی نەهرەین، بەهاوبەشی لەگەڵ دامەزراوە ئەکادیمیەکانی شانشینی یەکگرتوی بەریتانیاو زانکۆکانی عێراق خولی توێژینەوەی ئەکادیمی دەستپێدەکات. ئەم خولە تیشک دەخاتە سەر پەرەدان بەتوانای ئەنجامدانی توێژینەوە لەلایەن توێژەران لەعێراق و هەرێمی کوردستان. لەئێستادا ناو تۆمارکردن کراوەیە تاوەکو ٣٠/١١/ ٢٠٢٢.
ئامانج لەخولەکە پشتگیریکردنی توێژەرانی ناوخۆی وڵاتە بۆ بەهێزکردنی لێهاتووییەکانیان بۆ بڵاوکردنەوەی توێژینەوەکانیان لەگۆڤارو بڵاوکراوە نێودەوڵەتییە ناسراوەکاندا.
خولەکە بەزمانی ئینگلیزییەو بەشێوەی سەرهێڵ (online) ئەنجامدەدرێت و وانەکان ئامادەکراون. لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ دەستپێدەکات و یەکەی کۆتایی لە ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٣ بڵاودەکرێتەوە، پاشان لەمانگی حوزەیرانی ٢٠٢٣بڕوانامەی بەشداریکردن بە بەشداربووان دەدرێت. مەرجەکان
بۆ ناو تۆمارکردن پێویستە ئەم پێوەرانەی خوارەوە بەدیبهێنیت:
• پێویستە لەدامەزراوەیەکی ئەکادیمی دانپێدانراو لەعێراق یان هەرێمی کوردستان دامەزراو بیت.
• پێویستە هەڵگری بڕوانامەی ماستەر یان دکتۆرا بیت یاخود خوێندکاربیت.
• پێویستە چالاکانە بەشداربیت لەئەنجامدانی توێژینەوەو ئەزموونت هەبێت یان ئارەزووی بڵاوکردنەوەی بابەتی ئەکادیمیت هەبێت.
• شارەزاییت لەزمانی ئینگلیزی لەئاستێکی بەرزدا بێت.
بۆ ناو تۆمارکردن:
https://forms.office.com/Pages/ResponsePage.aspx?id=_oivH5ipW0yTySEKEdmlwghS9haCa0lBhzPVXmPA6LpUMzdFVTZVRDNaTjMwT1EzSDVONzJGVkkxVS4u
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم بەستەرە بكەن:
https://www.ucl.ac.uk/nahrein/apply/academiq/academic-research-course