University of Raparin Logo

بەشی ئەندازیاری شارستانی ۆرکشۆپێکی بۆ ناساندنی پرۆگرامی (ITEC)ی وڵاتی ھندستان ڕێکخست

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، لە هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆ، بەشی ئەندازیاری شاریستانی لە کۆلێژی زانست زانکۆی ڕاپەڕین بە هەماهەنگی کونسولخانەی هندستان لە هەرێمی کوردستان، ۆرکشۆپێکی بۆ ناساندنی پرۆگرامی (ITEC)ی وڵاتی ھندستان ڕێکخست.

وێرکشۆپەکە، لەلایەن هەر سێ مامۆستای بەشی ئەندازیاری شارستانی (ئاراز احمد ھمزە و شوانە برایم حسن و کەیفی فاخیر برایم ) پێشکەشکرا، تیایدا ئامادەبووان بە ناوەڕۆک و ئامانجی پڕۆگرامەکە و شێوازی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ بەشداربوون لە پڕۆگرامەکە ئاشناکران .
‎ ITEC دامەزراوەیەکی تەکنیکی ئابوری وڵاتی ھیندستانە کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی ھیندستان پشتیوانی ئابوری دەکرێت، کاردەکات لەبواری ڕاھێنان و خوێندن لەبوارە جیاوازەکان.
لە ئێستادا بە ھەماھەنگی لەگەڵ حکومەتی ھەرێمی کوردستان، کارئاسانی بۆ ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان دەکات تا لە گشت بوارەجیاوازەکاندا لە کەرتی گشتی و تایبەت لەوڵاتی ھیندستان بەشداری خولی ڕاھێنان بکەن، هەروەک پڕۆگرامە چەندین بابەتی زانستی و ئەندازیاری و گەشتی مەیدانی بۆ پڕۆژە و دامەزراوەکانی بوارێ وزە لە وڵاتی هندستان لەخۆدەگرێت.