لەرۆژانی ( ٢٣-٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ) بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی لە زانکۆی ڕاپەڕین بەهاوبەشی ڕێکخراوی ڕێباز فاوندەیشن خولێکی ڕاهێنانی زانستی و تەندروستییان دەربارەی (بنچنینەکانی پاراستنی ژیان ـ Basic Life Support ) ڕێکخست.
خولەکە ماوەی چوار ڕۆژی خایاند، لەرۆژانی (٢٣ تاکو ٢٦ /١٠/ ٢٠٢٢) بەردەوام بوو، هەروەک گشت وانە و بابەتەکانی خولەکە لەلایەن مامۆستایانی کۆلێژی پەرستاری (د.ڕێبوار ئەرسەلان و م. پپێشڕەو خدر و م. نەبەز علی و م. جەنگی ئیسماعیل ) پێشکەشکران.
جێی ئاماژەیە، خولەکە بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی زانکۆ و بە هاوکاری و سپۆنسەری ڕێکخراوی ڕێباز فاوندەیشن بەڕێوەچوو.
لەخولەكەدا سەرجەم چاودێرانی بەشە ناوخۆییەکانی کوڕان و کچانی زانکۆ و بەشێک لە ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانی ئاسایش و پۆلیس لەسنورەكەدا ئامادەبوون و بڕوانامەی بەشداربونیان پێبەخشرا.