University of Raparin Logo

فەرمانبەرێكی زانكۆی راپەڕین، بڕوانامەی ماستەری بەدەستهێنا

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمرۆ پێنجشەمە ٢٧ی تیشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، لەکۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری ھەولێر، گفتوگۆی نامەی ماستەر خوێندکاری خوێندنی باڵا (ژوان محمد خالد) خوێندکاری خوێندنی باڵا لەبەشی ئەندازیاری سیستەمی زانیاری و فەرمانبەر لەوێب سایتی زانكۆی راپەڕین ئەنجامدرا.

ماستەرنامەکە بە ناونیشانی ( An Evaluation Algorithms for Urinanalysis Recognition System ) بوو، دوای گفتوگۆی توێژینەوەكە ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ بڕوانامەی ماستەریان بەخوێندکاری ناوبراو بەخشی.
لیژنەی گفتوگۆ لەم بەڕێزانەی خوارەوە پێکھاتبوو:
پ.د. یزن عدنان خدر، زانکۆی کۆیە، سەرۆکی لیژنە.
پ. د. رغد یوسف زھیر، زانکۆی سەڵاحەدین، ئەندامی لیژنە.
پ. ی. د. شڤان کمال عسکر، زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر، ئەندامی لیژنە.
د. رووجوان صدیق اسماعیل، زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر، سەرپەرشتیارو ئەندام.
د. سارا رؤوف محمدامین، زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر، سەرپەرشتیارو ئەندام.