رۆژی (18 – 10 -2022) كۆلێژی زانستە ئەندازیارییە كشتوكاڵیەكانی زانكۆی راپەڕین لەمیانی كارو چالاكیەكانی ۆركشۆپێكی لەژێر ناونیشانی (پەرپێدانی ناوەڕۆكی وانەكانی سمستەری پایزە) بۆ بەشی باخداری رێكخست.
سەرەتا لەلایەن (م. بێرڤان عبدلخالق غریب) بڕگەو ناوەڕۆك و پانێڵی یەكەم ئاماژەی پێكرا. و هەریەكە لەمامۆستایان هاوژین محیدین جلیل بە(Principles of soil science) ناوەڕۆكی كۆرسبوكی و محمد عوسمان كۆرسبوكی وانەی (plant Genetics) پێشكەش كران.
پانێڵی دووەم لەلایەن مامۆستا (ئومێد حاجی ئەحمد) بەڕێوەچوو هەریەك لەمامۆستایان (پەژارە ممند ساڵح) كۆرسبوكی وانەی (Kurdish studies) و نیهایەت ابراهیم محمد كۆرسبوكی وانەی (Botany) انتصار رزاق ابراهيم كۆرسبوكی وانەی (Plant growth regulators) پێشكەشكران.
ئامانج لەبەڕێوەچوەنی ئەم ۆێركشۆپە پەرەپێدان بوو بەناوەڕۆكی كۆرسەكانی بەشێك لەوانەی سمستەری پایزەی بەشی باخداری.