لەپێناو بەرچاوڕوونی مامۆستایان و خوێندکارانی بەش سەبارەت بە ڕۆڵی ناوەندە جیاوازەکانی مەشقی هاوینە لە بەدیهێنانی کارامەیی لە خوێندکاراندا، بەشی سامانی ئاژەڵی هەستا بە ئەنجامدانی وێرکشۆپێك، کە تێیدا خوێندکارانی قۆناغی چوارەم ئەزموونی مەشقی هاوینەی خۆیانیان ڕوونکردەوە.
وێرکشۆپەکە لە دوو پانێڵ پێکهاتبوو؛
پانێڵی یەکەم، لەلایەن بەڕێز (م. عبدالکریم مولود حمد) بەڕێوەبرا و تێیدا چوار گروپ لە خوێنکاران ئەزموونی مەشقی هاوینەی خۆیانیان باسکرد، کە شوێنەکانیان بریتی بوون لە (کێڵگەی گاوداری ئاڵێ، پڕۆژەی مریشکی بەشی سامانی ئاژەڵ، بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی پشدەر/ هۆبەی سامانی ئاژەڵی قەڵادزێ و ژاراوە). دوای کۆتایی هاتن بە سیمینارەکان، سەرنج و پرسیار و تێبینییەکان لەلایەن ئامادەبوونەوە خرانە ڕوو و گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
پانێڵی دووەمی وێرکشۆپیش، کە لەلایەن بەڕێز (م.ی نیهایت ابراهیم احمد) بەڕێوەبرا، چوار سیمیناری تری لە خۆگرتبوو بە ناوی مەشقی هاوینە لە (کێڵگەی پەلەوەری تەڤگەر، بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی ڕاپەڕین/ هۆبەی سامانی ئاژەڵی و ڤێتەرنەری، کلینیکی ڤێتەرنەری)، کە ئەزموونی چوار پۆلی تر لە خوێندکاری قۆناغی چوارەمی لەخۆگرتبوو.
ئامادەبووان، جارێکی تر بە پێشنیار و ڕەخنەکانیان، بابەتی وێرکشۆپەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.