University of Raparin Logo

سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار پڕۆژەی یانەکان (Club Projects)جێبەجێدەكات

چاپکردن ئیمەیڵ

سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار لەزانكۆی راپەڕین هەڵدەستێت بەئەنجامدانی چالاکی پیشەی (Club Projects) زانستی مەعریفی لەپڕۆژەی یانەکان کە ئامانج لەپڕۆژەی یانەکان گرینگیدانی زیاتر بەگەشەپێدانی توانا مەعریفی و لێهاتوویەکانی خوێندکارانە لەژینگەی دەرە‌وە‌ی کڵاسدا.

بەئامانجی خۆ ئامادەکردن بۆکاری داهاتوویان لە‌بازاری كاردا، بۆیە لێرەدا گروپێک لەخوێندکارانی بەشی کیمیا یانەیەکیان بەناوی (کیم کڵەب) دروستکردووە کە لەژێر چاودێری و سەرپەرشتیکردنی لیژنە‌یە‌ك لەسەنتەری کارەوە ئەنجامدەدرێت.
(کیم کڵەب) یانەیەکی زانستی کیمیایە گروپێک لەخوێندکارانی خۆبەخش لەبەشی کیمیای زانکۆی ڕاپەڕین بەسەرپەرشتی مامۆستایە‌كی پسپۆڕ لەبەشەکەیان چالاکیەکە بەڕێوەدەبەن، دەیانەوێت لەم رێگە‌وە‌ تاقیکردنەوەیەکی کیمیایی تایبەت بەدروستکردنی بەرهەمی کوالێتی لە (شامپۆ، سابون ، بۆن ، سرکە) و دەرهێنانی ڕۆن لەهەندێ بەرووبوم و دووبارە تاقیکردنەوەی ماددە بەفیڕۆچوەکان بەمەبەستی دووبارە بەکارهێنانەوەیان ئە‌نجامبدە‌ن، لەهەندێ بۆنەو چالاكیە‌كانی زانکۆدا بەشداردەبن بە‌پێشکەشکردنی سمینارو چالاکی جۆراوجۆر.