ئەمڕۆ سێ شەممە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، له هۆڵی چالاکییەکانی سێنتەری زمان لە زانکۆی ڕاپەڕین، گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی نامەی ماستهری خوێندکار(بەیار عثمان قادر) لەبواری فەلسەفە به ناونیشانی (فەلسەفەی هونەر و کاریگەرییەکانی لەبواری پەروەردەدا) وەک توێژینەوەیەکی فەلسەفی شیکاری بەڕێوەچوو.
بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین پیرۆزبایی لە خوێندکار(بەیار عثمان قادر) دەکەین بەبۆنەی بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر لە بواری فەلسەفەدا، هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی لە کارە زانستییەکانی بۆ دەخوازین.
ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لەبەڕێزان:
پ.ی.د. مسلم حسن محمد / زانکۆی ڕاپەڕین/ سەرۆکی لیژنە.
پ.ی.د. ئازاد حەمە عبداللە / زانکۆی سلێمانی/ ئەندام
پ.ی.د. نبیل عبدالحمید عبدالجبار / خانەنشین/ ئەندام
پ.د. حسن حسێن صدیق /زانکۆی ڕاپەڕین / ئەندام و سەرپەرشتار