University of Raparin Logo

كۆلێژی زانستە ئەندازیارییە كشتوكاڵییەكان وێركشۆپێكی رێكخست

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ چوار شەممە (4 – 11 – 2022) بەئامادەبونی بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) سەرۆكی زانكۆی راپەڕین، كولێژی زانستە ئەندازیارییە كشتوكاڵیەكانی زانكۆی راپەڕین لەكامپەسی قەڵادزێ وێركشۆپی بەڕێوەبردنی كێڵگەی گەنمی رێكخست.

وێركشۆپەكە بەئامادەبونی د.ئاری سلێمان یاسین لەوەزارەتی كشتوكاڵ و پڕۆفیسۆر د.عیماد مەعروف لەزانكۆی سلێمانی و بەئامادەبوونی مامۆستایان و فێرخوازن و جوتیاران و فەرمانگە كشتوكاڵیەكان و بەرپرسانی شاری قەڵادزێ بەڕێوەچوو.
تەوەری وێركشۆپەكە بریتیبو لەچۆنێتی بەڕێوەبردنی كێڵگەی گەنم و نەخۆشیەكانی گەنم، هەڵبژاردنی جۆری گەنم بۆ چاندن بەپێی جۆری خاك، ئامانج لە بەڕێوەچوونی ئەم وۆركشۆپە گەیاندنی ئامرازو شێوەو ڕێگا نوێ و زانستی بوو لە چاندنی گەنمدا لەوەرزی چاندنی گەنمدا لەناوچەكەدا.