University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین، یاری کۆتایی خولی تێنسی سەرمێز بەڕێوەچوو

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، لە درێژەی کاروچالاکیەکانی بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزشی و ڕۆشنبیری زانکۆی ڕاپەڕین، بەئامادەبونی بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) سەرۆكی زانكۆی راپەڕین و ژمارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆ، یاری کۆتایی خولی تێنسی سەر مێز بۆ خوێندکارانی کۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ بەڕێوەچوو .

لە خولەکەدا، (١٦) خوێندکاری بەشەکانی کۆلێژی پەروەردە بەشداربوون، یاری کۆتایی لە نێوان هەردوو خوێندکار (شریف حاجی) لە بەشی زمانی عەرەبی و (تیشک میرخان) لە بەشی زمانی ئینگلیزی بەڕێوەچوو، لە یاریەکی بەهێزدا خوێندکار (شریف حاجی) توانی ئەنجامی یاریەکە لەبەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە و ببێتە پاڵەوانی خولەکە.

لە کۆتایی خولەکەدا، لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) سەرۆكی زانكۆ، خەڵات بەسەر هەردوو خوێندکاری یاری کۆتایی و دەستەی ناوبژیوانی خولەکەدا دابەشکرا.