ڕۆژی دوو شەممە، ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، لە فاکەڵتی ئادابی زانکۆی سۆران، گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکای خوێندنی باڵا (ھەور اسماعيل مصطفى) خوێندکاری خوێندنی باڵا لە بەشی زمان و ئەدەبی عەرەبی فاکەڵتی ئادابی زانکۆی سۆران و فەرمانبەر لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی ڕاپەڕین ئەنجامدرا.
ماستەرنامەکە بە ناونیشانی(الأنساق المضمرة في شعر بلند الحيدري) بوو، دوای گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی توێژینەوەکە، بڕوانامەی ماستەریان بە خوێندکاری ناوبراو بەخشی.
لیژنەی گفتوگۆی ماستەرنامەکەش پێکھاتبوو لەم بەڕێزانەی خوارەوە:
- پ.د. طاهر مصطفى على (سەرۆکی لیژنە).
- پ.ی.د. عبدالله بيرم يونس (ئەندام).
- پ.ی.د. محمد عبدالقادر حسين (ئەندام).
- پ.ی.د. جوان عبدالقادر عبدالله (سەرپەرشتیار وئەندام).