University of Raparin Logo

رێوڕەسمی یەكترناسینی خوێندكاران بەڕێوەدەچێت

چاپکردن ئیمەیڵ

بڕیارە بەیانی یەكشەممە (6 – 11 - 2022) لەهۆڵی چالاكییەكانی زانكۆ لەكۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، رێوڕەسمێك بۆ بەخێرهاتن و یەكترناسینی خوێندكارانی قۆناغی یەكەمی سەرجەم و بەش و كۆلێژەكانی زانكۆی راپەڕین رێكبخرێت.

رێوڕەسمەكە لەلایەن بەڕێوبەرایەتی چالاکی وه‌رزش و رۆشنبیری و بەڕێوبەرایەتی راگەیاندنی زانكۆی راپەڕین بەهاوبه‌شی گروپی موزیکی زانكۆ رێكدەخرێت و تیایدا زنجیرە چالاكیه‌ك بۆ پێشوازیكردن له‌خوێندكارانی قۆناغی یه‌ك و یه‌كتر ناسینی خوێندكاران رێكدەخرێن.
چالاكیه‌كه‌ كاتژمێر (10:30)ی پێشنیوەڕۆ ده‌ستپێده‌كات له‌هۆڵی چالاكیه‌كانی زانكۆ لەنهۆمی دوەمی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت، چالاكیەكان پێكدێن له‌ :
١- نمایشكردنی دۆكیومێنتاریه‌ك له‌سه‌ر زانكۆی راپەڕین و دابه‌شكردنی كتێبی زانیاری له‌سه‌ر زانكۆی راپەڕین.
٢-پێشكه‌شكردنی چه‌ندین به‌رهه‌می گۆرانی له‌لایه‌ن گروپی میوزیكی زانكۆ
٣-پێشكه‌شكردنی چه‌ند پارچه میوزیكێك له‌لایه‌ن خوێندکارانەوە.
٤- پێشكه‌شكردنی چه‌ندین به‌رهه‌مێکی شعری