لەگەڵ ئاماژەدان بە نوسراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ژمارە (١٩٦٩٣) لە بەرواری (٦-١١-٢٠٢٢)، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی لە زانکۆی ڕاپەڕین لیستی دووەمی ناوی خوێندکارانی وەرگیراوی لە بەشە جیاوازەکانی زانکۆی ڕاپەڕین بە سیستەمی (پارالێڵ + ئێواران) ڕاگەیاند .
جێی ئاماژەیە، لەگەڵ راگەیاندنی ئەنجامی پڕۆسەی زانکۆلاین بۆ وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگاکان، نزیکەی (١٣٠٠) خوێندکار بەهۆی هەڵەی داتاوە لە هیچ زانکۆ و پەیمانگایەک وەرنەگیرابوون و ئەنجامەکانیان نوسرابوو (لەژێر ووردبینی دایە)، لەئێستادا بەشێک لەو خوێندکارانە لە زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٢ - ٢٠٢٣) وەرگیراو.
پەنجە دابنێ بۆ بینینی ناوی خوێندکارانی وەرگیراو لە بەشەکانی زانکۆی ڕاپەڕین
تۆماری گشتی زانکۆی ڕاپەڕین