University of Raparin Logo

تۆماری گشتی لیستی ناوی مامۆستایانی پاڵێوراوی بۆ خوێندنی ئێواران لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت ڕاگەیاند

چاپکردن ئیمەیڵ

دوای دەرچوونی نوسراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ژمارە (١٨٨٩٢) لە بەرواری (٢٥-١٠-٢٠٢٢)، تۆماری گشتی زانکۆی ڕاپەڕین لیستی ناوی مامۆستایانی میلاکی وەزارەتی پەروەردە کە پاڵێوراوان بۆ خوێندنی ئێواران لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی راپەڕین ڕاگەیاند، جێی ئاماژەیە مامۆستایانی پاڵێوراو لە بەشەکانی (کوردی ، عەرەبی ، ئینگلیزی) بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٢ - ٢٠٢٣) درێژە بە قۆناغەکانی خوێندنیان دەدەن .
تێبینی :
پێویستە مامۆستایانی پاڵێوراو لەڕۆژانی دەوامی ئاسایی سەردانی تۆماری فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت/ ئێواران لە زانکۆی راپەڕین بکەن بەمەبەستی راییکردنی مامەڵەی وەرگرتن و دەسپێکردنی پڕۆسەی خوێندن.

پەنجە دابنێ بۆ بینینی ناوی مامۆستایانی پاڵێوراو

تۆماری گشتی زانکۆی ڕاپەڕین