University of Raparin Logo

گفتوگۆی ماستەرنامەیەک لەپسپۆری بیرکاری بەڕێوەچوو

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ شەممە ١٩-١١-٢٠٢٢، له‌ هۆڵی چالاکییەکانی سێنتەری زمان لە زانکۆی ڕاپەڕین، گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی نامەی ماسته‌ری خوێندکار(ئەژی صابر محمد) لە پسپۆڕی بیرکاری به ‌ناونیشانی

(Quantitative Analysis and simulation of COVID-19 Models) بەڕێوەچوو.
خوێندکاری توێژەر چەند مۆدێلێکی بیرکاری پێشخستووە کە لە ڕێگەی پێشخستنی ئەو مۆدێلانە و دۆزینەوەکانی ئەم توێژینەوەیە یارمەتی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان دەدات، بۆ گرنگیدانی زیاتر بەو هۆکارانەی کە کاریگەریان هەیە لە مۆدێلی گواستنەوەی نەخۆشییەکە و کەمکردنەوەی دەرەنجامەکانی بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە و کەمکردنەوەی ژمارەی تووشبووان و پێشخستنی ستراتیژی تەندروستی گشتی.
بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین پیرۆزبایی لە خوێندکار(ئەژی صابر محمد) دەکەین بەبۆنەی بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر ، هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی لە کارە زانستییەکانی بۆ دەخوازین.
ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لەبەڕێزان:
پ.ی.د. ڕزگار حاجی ساڵح / زانکۆی ڕاپەڕین/ سەرۆکی لیژنە.
پ.ی.د. بۆتان محمد رحمان / زانکۆی کوردستان/ هەولێر/ ئەندام
پ.ی.د. ئەیاد محمد رمضان / زانکۆی سلێمانی/ ئەندام
پ.ی.د سەرباز همزە عبداللە /زانکۆی ڕاپەڕین / ئەندام و سەرپەرشتار