سەنتەری گەشەپێدانی کار لە زانکۆی ڕاپەڕین خوێندکار و دەرچوانی ئاگادار دەکاتەوە کە دەرگای پێشکەشکردنی داواکاری بۆ پرۆگرامی سەرکردەی خوێندکار کراوە دەبێت. پرۆگرامی سەرکردەکانی خوێندکاران پرۆگرامێکی سەرکردایەتی چوار هەفتەییە. لە هاویندا لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە بۆ زیاتر لە ٦٠ خوێندکار و دەرچووانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەدەبرێت.
خوێندکاران و دەرچووانی هەڵبژێردراو دەنێردرێتە زانکۆکانی ئەمریکا بۆ وەرگرتنی خولی ئەکادیمی و پەرەپێدانی تواناکانی سەرکردایەتی و بەڕێوەبردنی پڕۆژە و بەدەستهێنانی تێگەیشتنێکی فراوانتر لە کۆمەڵگەی مەدەنی و کاری هاوبەشی حکومەت لە ئەمریکا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
لە بەرنامەکەدا بەشداربووان کێشەیەک یان دەرفەتێک دەستنیشان دەکەن کە دەیانەوێت لە کۆمەڵگاکەیاندا چارەسەری بکەن یان باشتری بکەن.
بێگومان بەشداربووان دەرفەتی کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئەمریکییەکان و بەشداریکردن لە چالاکییەکانی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی و کۆبوونەوە لەگەڵ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە کاتی بەرنامەکەدا دەبێت.
بەرنامەکە لە ٢٨/٠٦/٢٠٢٣ دەست پێدەکات تا ٢٦/٠٧/٢٠٢٣
مەرجەکانی بەشداریکردن:
تەمەنی لە نێوان ٢٠ بۆ ٢٤ ساڵدا بێت.
دەبێت هاووڵاتی عێراقی بێت.
دەبێت لە ئێستادا دانیشتووی عێراق بێت.
پێویستە زمانی ئینگلیزی شارەزا بێت.
پێویستە لە زانکۆیەک لە عێراق ناوی تۆمار کردبێت.
دەبێت خواستێکی بەهێزی هەبێت بۆ بەدواداچوونی دەرفەتی سەرکردایەتی لە وڵاتەکەیدا.
دوا وادەی پێشکەشکردن:
19/12/2022
دەتوانن لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە داواکاری پێشکەش بکەن:
https://studentleaders-apply.smapply.io/