University of Raparin Logo

خولێکی هۆشیاری خێزانی كرایەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٣-١١-٢٠٢٢، بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد ) سەرۆکی زانکۆ و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ، بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری جێندەرناسی زانکۆی ڕاپەڕین بەهاوبەشی سەنتەری جێنەری زانکۆی ئەمریکی-سلێمانی خولێک درێژخایەنی لەژێر ناونیشانی (گەشەپێدانی ئاشتەوایی خێزان) کردەوە.

خولەکە تایبەتە بە خێزان (هاوسەران)، بەشداربووان لە ناوەوە و دەرەوەی زانکۆ دەتوانن بەشداری خولەکە بکەن.
جێی ئاماژەیە، ئەم خولە ماوەی یەک مانگ لە زانکۆی ڕاپەڕین بەردەوام دەبێت ، لەلایەن ژمارەیەک پسۆڕی تایبەت بە پرسی جێندەر وانەکان دەگوترێنەوە، هەروەک تەنیا ڕۆژانی چوارشەممە خولەکە بەڕێوەدەچێت .