University of Raparin Logo

وەزارەتى خوێندنى باڵا کۆمەڵێک بڕیارى لەبەرژەوەندى ئەو خوێندکارانە دەرکرد کە لە وڵاتى ئێران دەخوێنن

چاپکردن ئیمەیڵ

بەئامانجى پاراستنى ژیان و سەلامەتى گیانى خوێندکاران و قوتابیانى هەرێمى کوردستان، کە لە زانکۆکانى کۆمارى ئیسلامى ئێران دەخوێنن، بەفەرمانێکى وەزارى کۆمەڵێک بڕیارى دەرکرد.

لەو فەرمانە وەزاریەدا، کە ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتى (2022/11/23) بەئیمزاى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەژمارە (21317) دەرچوە، بەچەند خاڵێک بڕیارەکانى ڕونکردۆتەوە.

لەو چوارچێوەیەدا و لە خاڵى یەکەمدا هاتوە "تا کۆتایی ئەم سیمستەرە مەرجى مانەوە بەشێوەى بەردەوام بۆ خوێندکاران و قوتابیان لە وڵاتى ئێران ڕەچاو ناکرێت"، لە خاڵێکى دیکەدا هاتوە ئەو ماوەیەى کە قوتابیان و خوێندکاران، کە لە "هەرێمى کوردستاندا بەسەرى دەبەن، پێویستە لە داهاتودا قەرەبوى بکەنەوە، وەکو تەواوکەرى ماوەى پێویستى مانەوە".

هەر لە فەرمانە وەزاریەکەدا هاتوە هەر خوێندکار و قوتابیەک "بیەوێت لەم کۆرسەدا خوێندنەکەى دوابخات، ڕێگەپێدراوە"، بەڵام نوسراوەکە لە خاڵێکى دیکەدا جەختى لەسەر ئەوە کردۆتەوە، کە "خوێندنى ئۆنلاین ڕێگەپێدراو نیە".

لە کۆتایشدا، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە فەرمانە وەزاریەکەیدا ئاشکرایکردوە، کە فەرمانکە لە "ڕێکەوتى (2022/11/15) ەوە کارى پێ دەکرێت".

https://drive.google.com/file/d/1VPHdmXyTZYwzFdvkGMF5FUQ0TmbZSEqR/view?usp=share_link